تەندروستی سلێمانی: کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

تەندروستی سلێمانی: کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلولی 2025، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا”.

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم راگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو خەمخۆریان”.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 78 📊 Click Here