×

تەندروستیی غەززە: ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە 60 هەزار کەسی تێپەڕاند

تەندروستیی غەززە: ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە 60 هەزار کەسی تێپەڕاند

جار بینراوە: (6.4K)

وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە سەر بە بزووتنەوەى حەماسە بڵاویکردەوە، ئاماری گيانلەدەستدان بەهۆی شەڕی غەززەوە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرى2023ـوە دەستیپێکردووە گەيشتووەتە 60 هەزار و 34 کەس.

تەندروستیی غەززە لە ئامارێکدا دەڵێت، ژمارەی بريندارەکان لەماوەی 22 مانگی شەڕدا گەيشتووەتە 145 هەزار و 870 کەس، زۆرينەی کوژراو و بريندارەکانیش ژن و منداڵن.

ئاشکراشی کردووە، “تەنها لە بەرەبەیانى رۆژى دووشەممە تاوەکو بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە 112  کەس کوژراون، جگە لەوەى 22 کەسیش لەکاتی وەرگرتنی هاوکاریيە مرۆييەکاندا کوژراون.”

هاوکات، “تاوەکو ئێستا زياتر لە 124 کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکييەوە گيانيان لەدەستداوە، لەو ژمارەيەش 80 کەسيان منداڵن”.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 2,507 📊 Click Here