تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەندە بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت

تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەندە بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەندە بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەند و بنکەی تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ڤاکسینەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی لەشی مرۆڤ و رێگری لە تووشبوون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی تووشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی”.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “ئەو کوتانە رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 455 📊 Click Here