تەقینەوەیەک لەشاری حەلەب روویدا

_
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لە شاری حەلەب روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراوە.
کاتژمێر 08:10ـی بەیانیی ئەمڕۆ، بۆمبێکی دانراوە لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب تەقیوەتەوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
دەوترێت، “تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی عوسمان بووە لە گەڕەکی ئەشرەفییە و تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرەکەی دیار نییە، لە ئێستاشدا هێزەکانی ئاسایش لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود خراونەتە ئامادەییەوە.”
گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دوو گەڕەکی کورد نشینن لە شاری حەلەب.















Post Comment