تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە دوو رۆژ پێش ئێستا کەوتە ناو رووباری گاڕفێن

تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە دوو رۆژ پێش ئێستا کەوتە ناو رووباری گاڕفێن

جار بینراوە: (43)

-

ئەو هاوڵاتییەی کە دوو رۆژ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێلەوە لەگەڵ براکانی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتنە ناو رووباری گاڕفێن ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەمیر حەسەن، پەیامنێریلە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، “ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، تەرمی عەبدولرەزاق دۆزرایەوە کە رۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2026، لەگەڵ براکانی بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتنە ناو رووباری گاڕفێن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر”.

ئاماژەی بەوەکرد، “عەبدولرەزاق شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و دوو براکەی دیکەی هەر رۆژی رووداوەکە رزگارکران و تەنها برینداربوون، بەڵام عەبدولرەزاق دیارنەمابوو ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 109 Today: 2,194 📊 Click Here