ته‌مموز 20, 2025

تیمێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی ڕادەسپێرێت

جار بینراوە: (5.1K)


لە کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە كۆبوونەوەكە بەشدار بووە، داوای لە ئەردۆگان كردووە سزاكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت و گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكەنەوە. چونکە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نارد کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو فڕۆکەخانەیە تاکۆتایی مانگی چوار ڕادەگرن، لەدوای ئەو بەروارەوە هەرجارە و بە بیانوویەک ڕاگرتنی گەشتەکان درێژ کراوەتەوە و تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەستی پێنەکردۆتەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: داواکاری خەڵکی سلێمانیمان گەیاندە ئەردۆغان، سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەردۆغان ڕایگەیاند، وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی ڕادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بەمن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas