تیمی خزمەتگوزاری کەرکوک دەستیكردووە بە بەستنەوەی رێگاوبانى گوندەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر

تیمی خزمەتگوزاری کەرکوک دەستیكردووە بە بەستنەوەی رێگاوبانى گوندەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر

جار بینراوە: (900)

تیمی خزمەتگوزاری پارێزگای کەرکوک دەستیان بە کارکردن کردووه بۆ بەستنەوەی رێگاوبانەکانی گوندەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر.

پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەوڵەکانی تیمی خزمەتگوزاری پارێزگای کەرکوک بەردەوامه بۆ کردنەوەی ئەو رێگاوبانانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “کار لەسەر کردنەوەی رێگاکان بەردەوامه دوای دەستەبەرکردنی بۆری پێویست لە گوندی شێخ جیری و بەستنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بە رێگا یەکانی گوند و شوێنەکانی تری قەرەهەنجیر و لەیلان”.

ئاماژەشیكردووە، “كارەكان بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و بە پاڵپشتی ئیدارەی قەزاکان و نوسینگەی قائیمقامیەتی قەزای کەرکوک ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی زیانەکان و داخستنی رێگاوبانەکان بەهۆی لافاوەکەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، “ئامانج لە كارەكان دڵنیابوونە لە گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسایی و کەمکردنەوەی کێشەکانی هاوڵاتیان و کارکردن بە روحی تیمی خزمەتگوزاری هاوبەش”.

بابەتى تر

👤
Live: 139 Today: 2,136 📊 Click Here