تۆڕی هەشتی مارس و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان پیرۆزبایی لە ژنە رۆژنامەنووسەکانی وێستگەنیوز دەکەن

تۆڕی هەشتی مارس و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان پیرۆزبایی لە ژنە رۆژنامەنووسەکانی وێستگەنیوز دەکەن

جار بینراوە: (71)

-

تۆڕی هەشتی مارس و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان “میدیای رێوان” پیرۆزبایی لەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەیدەکەن کە پۆستیان لە دەزگاکە وەرگرتووە.

تۆڕی هەشتی مارس لە پەیامێکدا رایگەیاند، “پیرۆزبایی گەرم لەژنە راگەیاندنکارە هاوبەشەکانمان دەکەین لە، بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی باڵا لەدەزگاکەیاندا، ئەم هەنگاوە پڕبایەخەیبۆ بەهێزکردنی رۆڵ و دەنگی ژنان لەبواری میدیادا، باوەڕبوونە بەتوانای ژنان و گرنگیدانە بە بەشداریکردنی یەکسانی ژن و پیاو، هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە نموونەیەک بۆ دامەزراوە میدیایەکانی تر بۆ پشتگیری کردن لە ڕۆڵ و تواناو دەنگی ژنان”.

هەروەها لە پەیامێکدا رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان “میدیای رێوان” رایگەیاند، “پیرۆزبایی گەرم ئاراستە خانمە رۆژنامەوانە ئازاکان دەکات لەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت”.

رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانییان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:

لەنیا بەختیار – سەرنووسەری/ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی یە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.

ئاڵا ئەحمەد – بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.

سازگار ئەحمەد – ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.

سۆلین عوسمان – سەرپەرشتیاری وێستگە / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.

سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەیرایگەیاند، “ئەم هەنگاوە بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 612 📊 Click Here