تۆمەتبارێک لە سلێمانی ئامێرێکی میکسەر دەبات و تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت

-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ئامێرێکی میکسەر دەبات و تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
عومەر ئەحمەد پەیامنێریلە سلێمانی رایگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2025، لە بەردەم تونێلی پێشڕەو ئامێرێکی میکسەر وەرگەڕا کە لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کە پێشینەی تاوانی هەبووە براوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “تۆمەتبارەکە شۆفێری میکسەرەکەی بە دەمانچە دابەزاندووە و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە، دواتر لە بەردەم تونێلی پێشڕەو وەرگەڕاوە و بە سەختی برینداربووە، لەئێستادا بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.















Post Comment