تکایەک بۆخەمخۆرانی پەروەردە !

تکایەک بۆخەمخۆرانی پەروەردە !

جار بینراوە: (955)

تاقیکردنەوەی ڕۆژانە و زۆری پرۆگرامەکان و دواتر تاقیکردنەوەی کۆتایی فەرمی وەرز و نیوە وەرز، هەموانی بەتایبەت قوتابیانی تەواو هیلاک وبێزارکردوە،ئاخر ئەمە سیستەمی

پەروەردەیە،یان ستەمی پەروەردە ! بەهیواین لایەنی پەیوەندار،چاوێک بەدۆخی پەروەردەدا بخشێنێتەوە و قوتابخانە بەتەنها نەکاتە جێی تاقیکردنەوەی پرۆگرامە زۆرەکانی ،بەڵکو بوارێکیش بۆ پەروەردەو تێگەیشتن لە ژیان و بۆچی ژیانکردن لەم سەر ڕووی زەمینە بۆ نەوەکانی ئەم وڵاتە بهێڵێتەوە لەڕێی ئەو قوتابخانەیەیی کردویەتیەوە، ئاخر خزمەت بەکۆمەڵگەو بنایتنانی بەشێوەیەکی تەندروست و

پێشکەوتوو ، کەی بەهۆی لەبەرکردنی پێناسەیەک و زانینی هۆکارەکانی هەڵگیرسانی فڵانە شۆڕش و مردنی فڵانە شاعیر و گیراوەکانی دوانەئۆکسدی کاربۆن و تێکەڵکردنی فڵانە ماددە و شلەمەنیدایە،کەی لە فیعل و فاعلدایە ! ئەمانەی باسمکردن ، بەڕەهایی ڕەتناکەمەوە،بەڵکو خەمەکە لەوەدایە،ئەمانە کۆی پرۆسەیەکیان داگیرکردووە بەناوی پەروەردەوە، دەکرێت بەشێکبن لەپرۆسەکە وەک پرۆگرام بەڵام ناکرێت لە کۆی پرۆسەکە پێکهاتبن، قوتابی بەڕۆژ لەفڕکان فڕکانی مامۆستاکان بۆنێو پۆل و بەشەویش لەماڵەوە دووبارەکردنەوەی هەمان بابەت و دواتر گەڕانەوەیان بۆ کیووزێکی ڕۆژانە،لەنێو بینایەکی بێ خزمەتگوزاری چۆن توشی بێزاری و دەرون نەخۆشی نابێت،چۆن تێدەگات

وڵات و نیشتمان و خاک چییەو ئەرکی بەرامبەریان چییە؟ ئەو خەنیکراوە لەپرۆگرامی زۆر و ڕاکەڕاکی تەواوکرنی پرۆگرام و دواتر لێپرسینەوە لێی ، ئاخر بە لۆژیک بیربکێتەوە، ئەوەی ڕوودەدات نەفێرکردنە نەک پەروەردەیە بەڵکو کۆمەڵێک ئەرکی ڕۆژانەی تاقەتپرۆکێنە،کە دۆخێکی وەهای دروستکردووە،ئەگەر بەدروستی بەدواداچونی بۆبکرێت،ئەوکات تێدەگەن کە چ شەڵەژانێکی دەرونی لەلای قوتابی و کەس و کاری قوتابیش دروستکردووە،تێشدەگەن،ئەمە پرۆسەی پەروەردەیە،یان پرسەی پەروەدەیە دەگوزارێت.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,581 📊 Click Here