توركیا ڕه‌تیكرده‌وه دیداری مه‌زڵوم كۆبانی له‌ئارادا بێت

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ڕه‌تیكرده‌وه كه دیداری مه‌زڵوم كۆبانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ئارادا بێت، ده‌شڵێت ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ستراتیژی نیشتیمانی توركیایه
ماوه‌ی دوو رۆژه چه‌ند میدیایه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌ته‌وه یان كۆده‌بنه‌وه، هه‌ندێك له‌میدیاكان ته‌نانه‌ت باسیان له‌دیداری ئۆجه‌لان و عه‌بدیش كردووه.
بورهانئەدین دەوران، سەرۆکی ناوەندی یەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی،رایگه‌یاند نەک لە پلانی کاریی ئەردۆغان و نەک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتدا، هیچ بژێرەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نییە.
ڕاشیگەیاند: هه‌واڵ و ده‌نگۆی له‌وجۆره ناڕاستن چونكه دژی ستراتیژی نیشتیمانی توركیایه.















Post Comment