ته‌قه له باره‌گای حزبی شیوعی لهقهرههەنجیر كرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حزبی شیوعی كوردستان ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاند ته‌قه لهبارهگهكهیان له‌ناحیه‌ی قهرههەنجیری سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك كرا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌ڕێگه‌ی چه‌كی كڵاشینكۆفه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه‌ی له‌باره‌گای حزبی شیوعی كردووه و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر دوو ئۆتۆمێلی ناو باره‌گاكه كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه به‌ئاراسته‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕۆیشتووه و قسه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كراوه.















Post Comment