بە درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

بە درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

جار بینراوە: (2)

ویستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی باڵا لە هەولێر ئاشکرای کرد، هێرش کرایە سەر
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی بەریتانیش دەڵێت،
هێرشەکە بە مووشەک بووە.

هەروەها بە پێی چەند یەک کە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە هێڵێکی
دووکەڵ لە چەند ناوچەیەکی ئاسمانی هەولێر دەبیندرێت و لە یەکی دیکەدا
دەردەکەوێت، تەنێک بە ئاگرەوە دەکەوێتە خوارەوە
.

هەروەها رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بە مووشەک هێرش کرایە سەر
بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەغداد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
دەستیپێکرد. ئێران رایگەیاند، پێگە سەربازییەکانی ئەمریکای لە چەند وڵاتێکی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووەتەوە ئامانج
.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,533 📊 Click Here