بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: لە داهاتوودا کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە

-
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، لە رێککەوتنی نەوتدا هەمووان نەرمیان نواند، ئاماژە بەوەشدەکات لە داهاتوودا کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025، عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، “بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان هەبوو بەرامبەر گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەمە وایکرد هەمووان هەماهەنگ بن و نەرمی بنوێنن تاوەکو بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی نەوتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پشت بە خودا لە داهاتوودا کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە، هەروەها هیچ کێشەیەکی دیکەش لەنێوان لایەنەکانی ئەم رێککەوتنە دروستنابێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنێکی نەوتی گەورەتر لە داهاتوودا”.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025، بەپێی رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتەکانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە،
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment