بەهۆی تەقینەوەی تانکییەتی نەوت لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا

_
سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی یەکانی JCC رایگەیاند، لە گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکدا، تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی، بەهۆی ئەم رووداوەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە و وردەکارییەکانی چۆنییەتی ڕووداوەکە.















Post Comment