بەغدا و هەولێر لەسەر یەکخستنی رێکارە گومرگییەکان رێککەوتن

بەغدا و هەولێر لەسەر یەکخستنی رێکارە گومرگییەکان رێککەوتن

جار بینراوە: (886)

-

راگەیەنراوی کۆبوونەوەی
شاندی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات هەر دوولا لەسەر یەکخستنی
سیاسەتی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکان رێککەوتن
.

رۆژی دووشەممە، 06ـی نیسانی
2026، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرپەرشتیی 13ـەمین
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی وڵات کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا شاندێکی باڵای
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون
.

بە پێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە،
میوانداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر یەکخستنی رێکارە
گومرگییەکان لە دەروازە سنوورییەکان
.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی
ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، راوێژکاری
وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بەدواداچوون و هەماهەنگی،
لەگەڵ سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە
.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی
بەوە دا، لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتوون،
بەتایبەتی لە بواری پێناسەی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. هەروەها بڕیار درا
سیستمی “ئەسیکوودا” لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، بە مەرجێک
داڕشتنی سیاسەتی گومرگی ئەرکی حکوومەتی فیدراڵی بێت و بەڕێوەبردنی گومرگەکانیش بە
شێوەی هاوبەش بێت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان
.

بۆ ئەم مەبەستە بڕیار
درا شاندێکی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی نیشتمانیی
وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی یەکخستنی رێکارەکان
بە رەچاوکردنی تایبەتمەندی و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە لە چەند
رۆژێکی کەمدا هەردوو تیم ێک بدەنە ئەنجوومەنی ئابووری بۆ دەرکردنی بڕیاری پێویست
.

فۆئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی
عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، عێراق بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەکەدا رووبەڕووی
سەختیی ئەمنی و ئابووری بووەتەوە، بۆیە یەکخستنی هەوڵەکان زۆر پێویستە
.

لە بەرانبەردا سکرتێری
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پشتگیریی هەر هەوڵێکی حکوومەتی فیدراڵی دەکات بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی رێکارە گومرگییەکان،
ئەمەش شەفافیەت زیاتر دەکات و داهاتی گشتی بەرز دەکاتەوە
.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا
هاتووە، ئەنجوومەنی ئابووری بڕیاری دا دەروازەی سنووریی ترێبیل وەک دەروازەیەکی فەرمی
بۆ هاوردەکردنی زێڕ دیاری بکات، تاوەکوو قەدەغەی ئاسمانی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە
لەسەر وڵات هەڵدەگیرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 121 Today: 1,397 📊 Click Here