بەغدا و هەرێم پێشنیاری خۆیان بۆ رێککەوتن راگەیاند

هەردوو كارنامەی هەرێم و عێراق، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی کوردستان، كە تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و تەوتینكردنیان؛ ئاشکراکران.
لە سێ نوسراودا ، هەریەکە لە هەرێم و بەغدا پێشنیاری خۆیان بۆ رێککەوتن خستووەتە روو، کە تیایدا یەکێک لە پێشنیارەکانی عێراق ئەوەیە کە داوای 236 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات، بەڵام هەرێم داوا دەکات 217 هەزار بەرمیل رۆژانە لەرێی عێراقەوە هەناردە بکرێت.
دەقی پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم جۆرەیە:-
پێشنیاری عێراق: دەستبەجێ تەواوی نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.
پێشنیاری عێراق: داوای 236 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات.
پێشنیاری عێراق: 46 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ بەکاربردنی ناوخۆی هەرێم داناوە.
پێشنیاری عێراق: تێچووی نەوتی بەکارهاتوو لە نێوخۆ لە ئەستۆی هەرێمە.
پێشنیاری عێراق: هەرێمی کوردستان مانگانە لانیکەم 200 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستبکات.
پێشنیاری عێراق: لیژنەیەکی هاوبەش بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
پێشنیاری عێراق: لیژنەکە لە 90 رۆژدا بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تەوتینی مووچە بکات.
پێشنیاری عێراق: لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەی خەرجیی فعلی پێکبهێنرێت.
پێشنیاری عێراق: دوای جێبەجێکردنی ئەم داواکارییانە وەزارەتی دارایی مووچە خەرجدەکات.
پێشنیاری هەرێمی کوردستان: 217 هەزار بەرمیل رۆژانە لەرێی عێراقەوە هەناردە دەکرێت.
پێشنیاری هەرێمی کوردستان: داوای 65 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانە دەکات.