بۆ رێکخستنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێندرێت

- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان پۆلیسی گەشتیاری دابنرێت بە مەبەستی رێکخستن و چاودێریکردنی گەشتیاران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئابی 2025، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەی راگەیاند، “ژمارەی ئەو کەسانەی وەک پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێندرێن ژمارەیان 165 کەسە و دابەشدەبەن بەسە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزاری پارێزگاکان و ئیدارەکانی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەکرد، “تەواوی رێکارەکانی دامەزراندان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەگیرێتەبەر، مەرجیش ئەوەیە ئەو کەسە دەرچووی بەشی گەشتوگوزار بێت”.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وتی، “ئەرکی ئەو پۆلیسانە چاودێریکردنی ناوچە گەشتیارییەکان دەبێت”.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment