بکوژی گەنجە کوژراوەکەی عەلوەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا

بکوژی گەنجە کوژراوەکەی عەلوەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا

جار بینراوە: (922)

-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی رووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “شەوی 20ی تشرینی دووەمی 2025، دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە (دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری
و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا”.

ئاماژە بەوەکراوە، “بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 50 Today: 2,340 📊 Click Here