×

بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

جار بینراوە: (1.2K)

-

دوای رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت .

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلولی 2025، دەست بە رێکارە تەکنیکییەکان دەکەن وەک ئامادەکردنی بۆرییەکان و پێشبینیدەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، “دانوستانەکانی دۆسیەی نەوتی هەرێم لەژێر فشاری ئەمریکا بووە کە داوای لە لایەنەکان کردووە بگەنە رێککەوتنێک”.

دوێنێ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

بابەتى تر

👤
Live: 74 Today: 1,531 📊 Click Here