بڕیاردان له چاره‌نووسی په‌كه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه و مشتومڕێكی زۆری له توركیادا دروست كردووه

لیژنه‌ی هاوده‌نگی نیشتیمانی و برایه‌تی و دیموكراسی، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه پێكهێنراوه، بۆ دانانی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی یاسایی به‌مه‌به‌ستی چه‌ك داماڵینی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، گه‌یشتووه‌ته كۆتایی كاره‌كانی به‌پێی ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه، كه كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه، به‌ڵام مشتومڕه‌كان چڕتربوونه‌ته‌وه و داوای باشترین میكانیزم ده‌كه‌ن بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی له توركیا.
به‌پێی ێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئه‌ركی سه‌ره‌كی لیژنه‌كه، كه له پێنجی ئاب له 51 ئه‌ندام له پارته‌كانی په‌رله‌مان پێكهێنراوه، “به پشتبه‌ستن به ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ر لایه‌نێك”، سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی داماڵینی چه‌كه، به وته‌ی نو‌عمان كورتولموش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، كه هاوكات سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ش ده‌كات.
په‌رله‌مانی توركیا له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م له پشووی هاوینه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و خولی نوێی یاسادانانی ده‌ست پێده‌كات، بڕیاره تا ئه‌م واده‌یه لیژنه‌كه پێشنیاری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاسا ئاماده كردبێت، كه به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییان به پڕۆسه‌ی چه‌كداماڵینی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ شێوازی راده‌ستكردنیان یان له‌ناوبردنیان و رێكخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان كه ده‌ستیان له تاوانه‌كاندا نه‌بووه و كادره‌كانی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دوای جێهێشتنی چیای قه‌ندیل له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن؟
نو‌عمان كورتولموش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌كه كرده‌وه، كه كاره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی چه‌كداماڵینی په‌كه‌كه‌یه له‌بری میلـله‌ت و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویسته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه پێویستن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی كۆده‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و لیژنه‌كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له مۆدێله‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كان، له ئه‌مریكای لاتینه‌وه تا ئاسیا، له ئه‌فریقا تا ئه‌وروپا.
ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی ئێمه له ئێستادا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین ئه‌وه‌یه كه مۆدێلێكی توركی بخه‌ینه‌ڕوو له‌ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی وردی دانوستانه‌كانی ئاشتی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئێمه له‌وه‌ش ده‌گه‌ین كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین دابینكردنی مۆدێلێكی ناوازه و سه‌ركه‌وتووه كه توركیا ده‌خاته چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ناوی له مێژووی دیموكراسیدا ده‌نووسرێت”.
ئاڵپ ئه‌سڵان ئۆزهردهم، نووسه‌ری تایبه‌تمه‌ند به شیكردنه‌وه‌ی پرسی كورد له توركیا، رایگه‌یاند كه مۆدێلی ناوازه‌ی ئاشتی توركیا نابێت ته‌نها دروشمێك بێت، به‌ڵكو ده‌بێت دیدگایه‌ك بێت بۆ ڕێبازێكی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رده‌وام، كه به‌هاكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ دینامیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و مێژوویی توركیا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكات.
پێویسته له‌سه‌ر توركیا كاتێك نمونه تایبه‌ته‌كه‌ی داده‌نێت، وه‌ك ئاڵپ ئه‌سڵان ئۆزهردهم باسی لێوه ده‌كات، “ئاشتی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا له‌به‌رچاو بگرێت و ده‌بێت كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كه ته‌نها له پرۆژه‌یه‌كدا خۆی نه‌بینێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت په‌ره بسێنێت بۆ دیدگایه‌كی ئاشتی رۆژانه، كه ته‌نها له دانوستانه‌كانی سه‌ر مێزدا سنووردار نه‌كرێت، به‌ڵكو بچێته ناو دڵی كۆمه‌ڵگاوه”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌كتار، سه‌رۆكی پێشووی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له دیاربه‌كر، وتی: “پێویسته گه‌ره‌نتی یاسایی بدرێت و یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه سزادان یان لێپێچینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك كه چه‌كه‌كانی راده‌ست بكات قه‌ده‌غه بكات”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “به‌بێ یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه، هیچ هیوا و متمانه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگادا نامێنێت و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێیوایه، ده‌وڵه‌تی توركیا تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداره‌كی نه‌ناوه.
جهمیلە تورهالی، وته‌بێژی لیژنه‌ی زمان و رۆشنبیری و هونه‌ری پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لانی لایه‌نگری كورد “هه‌ده‌په”، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌كان و ئۆجه‌لان به‌ڕێوه‌ده‌بات دووپاتیكرده‌وه كه “پێویسته دان بنرێت به پێگه‌ی كورد و ئه‌م پێگه‌یه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ستور و یاساكانی تردا زامن بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت لیژنه‌كه گوێ له بۆچوونی چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا له‌و باره‌وه بگرێت”.
رونیشیكرده‌وه كه “له توركیا لانیكه‌م 25 ملیۆن كورد هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ پێگه‌یه‌كی یاسایی‌یان نییه، چ له‌ڕووی به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌یانه‌وه، چ له‌ڕووی به ئازادی ژیان كردن له چوارچێوه‌ی كولتووره‌كه‌ی خۆیاندا، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین”.
ده‌نیز ئولكه كایناك پرۆفیسۆری یاسا، بیروڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت: “نابێت بابه‌ته‌كه وه‌ك بابه‌تی كورد پێناسه بكرێت، له توركیا دیموكراسی و مافه‌كان به تایبه‌تی به كورد نادرێت، هیچ كوردێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، یان عه‌له‌وییه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌له‌وییه، هیچی پێ نادرێت، به‌ڵام هه‌مووان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتی كۆماری توركیان، ده‌بێت مافه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی پێ بدرێت و پێویسته له سه‌رتاسه‌ری توركیا داوای دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆ هه‌موو هاوڵاتییان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر ئاشتیمان ده‌وێت، پێویسته هه‌وڵی ئاشتی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بده‌ین”.
ژماره‌یه‌كی تر له پڕۆفیسۆران و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، كه به‌شداریان له دانیشتنه‌كانی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كردووه، بیروڕا و دیدی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر پرسی ئاشته‌وایی له توركیا، وه‌ك ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان و مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ ژیانی ئاسایی گه‌ره‌نتی بكرێت و سه‌لامه‌ت و پارێزراوبن و یاسایه‌ك له په‌رله‌مان دابنرێت بۆ له‌ناوبردنی چه‌ك و لێكۆڵینه‌وه و ڕاودوونانی یاسایی دژ به په‌كه‌كه رابگیرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین داواكاری دیكه.
پرۆسه‌ی ئاشتی ناوخۆیی توركیا به بانگه‌وازی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌ركرده‌ی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له توركیا، ده‌ستی پێكرد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه و داماڵینی چه‌كه‌كانیان له وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریی توركیایه‌كی خاڵی له تیرۆر، له‌سه‌ر داوی هاوپه‌یمانی گه‌ل كه له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی پێكهاتووه.
په‌كه‌كه له 11ـی ته‌مووزی 2025 له هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكی ڕه‌مزیدا ده‌ستی به دانانی چه‌كه‌كانی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی كردارییه بۆ داماڵینی وه‌ك به‌ڵێندراوه.















Post Comment