به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌ده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڕیاری پشووی دا

–
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌ده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڕیاری دا به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاوه‌وه سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمی بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌ده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، هاتووه “به‌پشت به‌ستن به پێشبینییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناله‌باری كه‌شوهه‌وای ناوچه جیا جیاكانی كوردستان، پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان، سبه‌ینی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10/ 12/ 2025 له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن (باخچه و قوتابخانه و خوێندنگاكانی حكومی و ناحكومی) سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان پشووی فه‌رمیه”.















Post Comment