به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله ئاربیجییه‌كه‌وه قوتابییه‌كی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان گیانی له‌ده‌ست دا و 3ی تر برینداربوون

ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند كه له كاتی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك قوتابی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان له پارێزگای سلێمانی، گولـلهیهكی ئاربیجی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قوتابییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و سێ دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌حمه‌د له‌تیف، به ی وت كه “ئه‌و قوتابیانه له گۆڕه‌پانی مه‌شقی هێزه‌كانی كۆماندۆ له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی مه‌شقیان كردووه”.
وتیشی: “له‌كاتی مهشقهكهدا به هه‌ڵه گولـلهیهكی ئاربیجی پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له مهشقكارهكان گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ قوتابی دیكه‌ش برینداربوون”.
وته‌بێژی وته‌بێژی هێزه‌كانی 70 راشیگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار.















Post Comment