به‌رپرسێكی ئێرانی: هه‌ر هێرشێك بكرێتهسهرمان وه‌ك جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین

–
به‌رپرسێكی باڵای ئێران هۆشدارییدا له‌وه‌ی تاران هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا به “جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری” ده‌زانێت و به هێزی ته‌واوه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “ئه‌م كۆبوونه‌وه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا كه به‌ره‌و ناوچه‌كه دێت- هیوادارین- مه‌به‌ست لێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نه‌بێت، به‌ڵام سوپای ئێمه بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو شتێك له ئێران له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییدایه”.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران پێشێل بكه‌ن، ئێمه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه”، به‌بێ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران دیاری بكات.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه: “هه‌ر وڵاتێك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا ببێته‌وه، هیچ بژارده‌یه‌كی نییه جگه له‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه لهبهردهستيدایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌كاری بهێنێت و ئه‌گه‌ر بتوانرێت هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێنێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك كه بوێری هه‌بێت هێرش بكاته سه‌ر ئێران”.
كاتێكی پێشتری رۆژی هه‌ینی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ری هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران نییه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “دوژمن ناوێرێت هێرش بكات”.















Post Comment