×

به‌ره‌ی گه‌ل: داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌ستوه‌ردان بكات و كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نوێ رابگرێت

به‌ره‌ی گه‌ل: داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌ستوه‌ردان بكات و كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نوێ رابگرێت

جار بینراوە: (5.7K)


بهرهی گهل له دووهمین راگهیهندراویدا لهدوای هێرشهكهی لالهزار له بهرهبهیانی 22ی ئهم مانگه داوا له ههردو حكومهتی فیدڕاڵ و حكومهتی ههرێم دهكات، بهتایبهت سهرۆكی ههرێم كه بهزوترین دهستوهردان بكات و دهستگیركردنی ئهندام و لایهنگرانیان رابگرێت.

ئهمڕۆ یهكشهممه 31ی ئابی 2025 بهرهی گهل دووهمین راگهیهندراوی له دوای هێرشهكهی لالهزار بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه “میلیشیا له یاسا دهرچووهكانی یهكێتی نوێ، رۆژی (22) ئاب بهبێ بوونی هیچ پاساوێكی سیاسی و یاسایی ههڵیانكوتایه سهر ماڵی لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی قهوارهی بهرهی گهل و ئهندامی ههڵبژێردراوی پهرلهمانی كوردستان و ئهندامی ئهنجومهنی ئاسایش”.

بهرهی گهل دهڵێت: “دوای شههیدكردنی چهند پاسهوانێكی تایبهتی ماڵهكهی، خۆی و ژمارهیهك له ههڤاڵهكانی دهستگیركراون، كه تائێستا زۆربهیان چارهنوسیان نادیاره”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ماوهی ده رۆژه  میلیشیا له یاسا دهرچووهكان بهردهوامن له رهشبگیری و ههڵكوتانه سهر ماڵی لایهنگرانی بهرهی گهل”.

دهشڵێت: “لێرهوه داوا له حكومهتی فیدراڵ و حكومهتی ههرێم دهكهین، بهتایبهت سهرۆكی ههرێم كه فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانه، بهزوترین دهستوهردان بكات و ئهو كردهوه نایاسایی و نامرۆڤانهی میلیشیاكانی یهكێتی نوێ رابگرێت”.

بهرهی گهل داواش دهكات كه “یاسا بهبێ ههژمونی حزبی و كهسی كاری خۆی بكات، نهك هێزی میلیشیایی و ویست و رقی كهسی”.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 42 📊 Click Here