بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (كوردسات) له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق بڕیاری‌ دا

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (كوردسات) له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق بڕیاری‌ دا

جار بینراوە: (904)


بزووتنهوهی گۆڕان (كوردسات) لهسهر ههڵبژاردنه پهرلهمانییهكهی عێراق بڕیاری دا و داوا له هاوڵاتیانی ههرێم دهكات بایكۆتی ههڵبژاردنهكه بكهن و له ناوچه جێناكۆكهكانیش دهنگ به كاندیده كوردهكان بدهن.

بزووتنهوهی گۆڕان (كوردسات) له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “به پشتن بهستن به راپرسییهكان و وهرگرتنی بۆچونی كهسایهتییهكان ههڵوێستی خۆی لهسهر ههڵبژاردنه پهرلهمانییهكهی عێراق ڕاگهیاند و داوا له هاوڵاتیانی ههرێم دهكات بایكۆتی ههڵبژاردنهكه بكهن و له ناوچه جێناكۆكهكانیش دهنگ بهو كاندیده كوردانه بدهن، لهپێناو كوردستانیهتی ئهو ناوچانه و بهرگریكردن له مافه نهتهوهییهكان خهباتی پهرلهمانی دهكهن”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “رۆژی دووشهممه (3ی 11ی 2025)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی و بڕیاردان له ههڵبژاردنه چاوهڕوانكراوهكهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كۆبووهوه”.

بهپێی ڕاگهیهندراوی كۆبونهوهكه، “به پشت بهستن به ئهنجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان و وهرگرتنی بۆچونی ژمارهیهك كهسایهتی دیار، هاوكات ڕاسپاردهكانی كۆبونهوهی جڤاتی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینهوه، بڕیاردرا لهسهر ئاستی پارێزگاكانی ههرێم، بایكۆتی ههڵبژاردن بكرێت و ئهنجام و ئاكامهكانی بخرێته ژێر پرسیارهوه”.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه “لهبارهی كهركوك و ناوچه دابڕێندراوهكانیش، وهك بهرپرسیارێتیهكی نهتهوهیی و نیشتمانی، هانی دهنگدهرانمان دهدهین بهشداریی ههڵبژاردن بكهن و دهنگ بهو كاندیده كوردانه بدهن، لهپێناو كوردستانیهتی ئهو ناوچانه و بهرگریكردن له مافه نهتهوهییهكان خهباتی پهرلهمانی دهكهن”.

بزووتنهوهی گۆڕان دهڵێت: “ههڵبژاردنی ئهمجاره ڕهنگدانهوهی خواستی ڕاستهقینهی دهنگدهران نییه، بهتایبهت، كه پاره و چهك و پهیوهندییه ئیقلیمییهكان، ڕۆڵی یهكلاكهرهوه له ڕهنگڕێژكردنی ئهنجامهكان دهبینن، ئهمهش بهردهوام ئاڵوگۆڕی ڕووكهشانهی دهسهڵاتی سیاسیی لێكهوتووهتهوه. لهو ڕوانگهیهوه، ئهزمونی دیموكراسی و ههڵبژاردنهكانی عێراق لهبهردهم شكست و بێ متمانهیی دهنگدهره”.

داواش له دهنگدهرانی بزوتنهوهی گۆڕان و هاونیشتمانیان دهكات، “بهشداری ههڵبژاردن نهكهن، ئهم ههڵوێستهش گوزارشته له واقعێكی تاڵ لهشكستی پڕۆسهی سیاسی و نهمانی متمانهی گشتی، كه پێویستی به هێنانهدی شێوازێكی نوێی كاری سیاسی ههیه”.

بزوتنهوهی گۆڕان داوا دهكات “بۆ ئهوهی چیتر «ههڵبژاردن» نهبێته شانۆگهری سهركهوتنی كاستی دهسهڵاتدار و نائومێدی زیاتر بۆ بهرهی ناڕازی و خهڵك؛ بانگهواز له ههموو لایهنه سیاسیهكانی عێراق و ههرێمی كوردستان و دهستهبژێری سیاسیی و ئهكادیمی و ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگهی شارستانی دهكات كه پێكهوه بهرهی بایكۆت پێكبهێنین و لهو ڕێگهیهوه نوێنهرایهتی «بهرهی بایكۆت» بكهین”.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 648 📊 Click Here