بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە ڕۆژئاوا کرا

ڕۆژئاوای کوردستان بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان کرا و داوا دەکرێت پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بکرێت.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات”قەسەدە” بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکی گەوره بۆ دەکرێت بۆ خۆپیشاندانی فراوان و داوادەکەین خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا له هەموو شارەکان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.
بەپێی بانگەوازەکە، خۆپیشاندان و بانگەوازەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانییە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات و داخوازییە دادپەروەرییەکانیانە.
لە بانگەوازەکەدا ڕۆژی خۆپیشاندانەکە دیارینەکراوە و نووسراوە” لەڕۆژانی داهاتوودا کات و شوێنی خۆپیشاندان دیاری دەکرێت”.
ئەم هەڵوێست و بانگەوازە لەکاتێکدایە، دوێنی نیردەی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و دواتر ڕایگەیاند، فیدراڵی بۆ سووریا نابێت و پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات بچنە حکومەتەوە، هاوکات شەرع داوایکرد هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر فەرمانی سوپادابن، ئەمەش کاردانەوەی توندی بەدواداهات و مەزڵوم عەبدی رایگەیاند”هێزەکانی سووریای دیموکرات بەمەرجێک دەچیتە سووپاوە کەلەژێر ئیدارەی ڕاستەوخۆی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و هێزەکانی سووریای دیموکراتدابن، چونکە سالانێکە خاوەن دامەزراوە و هێزی ڕاهێنراون و ئەوە مافیکی نەتەوەیی کوردە لەو وڵاتە”.
هاوکات داوای دامەزراندنی سیستمێکی لامەرکەزی حکومەتی کرد کە دەسەڵاتی ئیداری و ئەمنی فراوانی پێببەخشێت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا.