بافڵ تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردن

-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، “لە رۆژی ی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان و داکۆکیکاریان بین بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان”.
رایگەیاندووە، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم”.















Post Comment