×

بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین

بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین

جار بینراوە: (8.2K)

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارەکەدا د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان سەرجەم لایەنەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

ئاماژە بەوەکراوە، رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوو کە جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، “ئەمەی بەدیهات بەرهەمی هەوڵ و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بوو، بۆیە یەکێتی پەرۆشانە کاردەکات بۆ رەخساندنی زەمینەی پێکەوەیی و پاراستنی هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی کە بنەماکەی پاراستنی مافی هەمووان بێت بە تایبەت خەڵکی کوردستان تاوەکو چیدیکە نەبنە قوربانی و ئەمەشمان بەئەرکی خۆمان زانی”.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی روونکردنەوەیدا و وتی، “هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین، بۆ ئەوەش دەربەست لەپێناو گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی بەهێزکردنی هەرێمەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک لە هەوڵداین و دڵنیاین لەم ئەرکەشدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی سەرکەوتوو دەبین”.

لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە هەوڵ و رۆڵی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ پاراستی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنەکان کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 1,414 📊 Click Here