بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت

-
ئەمشەو شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی عیراق روونکردەوە و وتی، “دەبێت توانای چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی هەبێت و پابەندبێت بە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان”.

















Post Comment