بافڵ تاڵەبانی بۆ عەممار حەکیم: یەکێتی ئامادەیە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

بافڵ تاڵەبانی بۆ عەممار حەکیم: یەکێتی ئامادەیە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

جار بینراوە: (1.1K)

-

ئەمڕۆ شەممە 21ی شوباتی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا.

بافڵ تاڵەبانی گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات”.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 1,920 📊 Click Here