بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر کورد لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران ببێتە سەرى رمەکە کارەسات روودەدات

–
سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت نابێت كورد خۆی بگلێنێت لە جەنگی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیلەوە و ئەگەر کورد ببنە سەرى رمەکە کارەسات روودەدات.
بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەی ئەنسێنسەرد “بێ سانسۆرە” کە رۆژنامەوانى ناودار پێرس مۆرگان پێشکەشى دەکات رایگەیاند ئەمریکا زۆربەى ئامانجەکانى لە ئێران پێکاوە و حکومەتى تاران تاڕادەیەک بێهێزکراوە و هیچ توانایەکى بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى نەماوە.
دووپاتیشیكردەوە، تورکیا زۆر بەڕوونی ئەوەیان بۆ ئاشكرا كردووە كه نابێت هێزە کوردییەکان رۆڵیان هەبێت لە جەنگەکەدا وئەوە بە تەواوی قبووڵنەکراوە و ئەوان نیگەرانیی رەوای خۆیان هەیە.
وتيشى،” جگەلەوەش ترسێک هەیە لە کاردانەوەی تووند لەلایەن خودی ئێرانییەکانەوە، کە گەلێکن لە جیابوونەوە یان دابەشبوونی وڵات دەترسن”.
بافڵ تاڵەبانى جەختیشیکردەوە، ئەگەر کورد ببنە سەری رمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواوە و لە یەکانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان زۆربەیان لەوە تێگەیشتوون.
سەرۆکى یەکێتى، باسى له یە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کرد و ئاشكرای كرد كه هەستى بە خەمخۆرییەکی راستەقینە کردوه و پێى وایە ترەمپ لایەنگرى جەنگ نییە و ناچارکراوە ئەو بڕیارە بدات.
دەشڵێت، لە یەکەدا دەرکەوت، ترەمپ بایەخ بە عێراق و گەلى کورد دەدات و بە روونی سوپاسگوزاریان بوو بۆ ئەو ساڵانەی کە لە بواری سەربازی و لە شەڕی دژی داعش و رووخاندنی سەدام حوسێن هاوکارییان بوون.
پێرس مۆرگان، پرسیارى رووخانى دەسەڵاتى سەدام حوسێن و واژۆنەکردنى بڕیارى لە سێداردانى لەلایەن مام جەلال یەکەم سەرۆککۆمارى هەڵبژێردراوى عێراقى لە بافڵ تاڵەبانى كرد و سەرۆکى یەکێتى لە وەڵامدا وتى، “کاتێک، سەدام حوسێن لە قۆناغێکدا لە هەموو کەسێکی عێراق خۆش بوو، تەنها لە باوکى نەبێت، دواتر كە کاتی واژۆکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی هات، باوکى واژۆی نەکرد و وتی؛ “خوێنێکی زۆر ڕژاوە”.















Post Comment