بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: ئاماده‌ین كار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ده‌سه‌ڵات بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنێكی ئاشتییانه‌

بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: ئاماده‌ین كار له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ده‌سه‌ڵات بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنێكی ئاشتییانه‌

جار بینراوە: (1.6K)


سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه ئامادهن كار لهگهڵ خۆپیشاندهران و لایهنی دهسهڵات بكهن بۆ گهیشتن به لێكتێگهیشتنێكی ئاشتییانه، دهشڵێت: “گرژییهكانی لاجان دهبێت بوهستن”.

ئهمڕۆ بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا رایگهیاندووه كه “یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان به قووڵی نیگهرانه لهو گرژیانهی كه لهم دواییانهدا له گوندی لاجان له ههولێر روویانداوه”.

سهرۆكی یهكێتی دهڵێت: “داوا له حكومهت دهكهین كه ههوڵی هێوركردنهوهی بارودۆخهكه بدات. نیگهرانییهكانی ئهو خهڵكهش مافی رهوای خۆیانه و دهنگهكهیان دهبێت ببیسترێت”.

دهشڵێت: “پهیامی ههركییهكان و ههموو ئهوكهسانهی كه لهناو ئهو رووداوهدان گهیشت و داوا له خۆپیشاندهران دهكهین پابهندی یاسابن”.

جهختیشی لهوه كردهوه كه “گرژییهكان دهبێت بوهستن. ئێمه وهك یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادهین بۆ هاوكاری و گهڕاندنهوهی ئارامی و دهستهبهركردنی داواكارییه رهواكانی هاونیشتمانیان”.

جهختیشی لهوه كردهوه كه “ئهمه ساتێكی ههستیاره بۆ عیراق و ههرێمی كوردستان و دهبێت كورد به یهكگرتوویی بمێنێتهوه بهتایبهتی ئێستا كه كاتی پێكهێنانی حكومهته له بهغداد”.

بافڵ تاڵهبانی راشیگهیاند كه “ئێمه ئامادهین كه كار لهگهڵ خۆپیشاندهران و لایهنی دهسهڵات بكهین بۆ گهیشتن به لێكتێگهیشتنێكی ئاشتییانه. وه دهبێت ناوچهكان له هێزی سهربازی دابماڵرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 166 Today: 690 📊 Click Here