بارەگای بارزانی: بەهاناوە چوونی لێقەوماوانی چەمچەماڵ نموونەیەکی بەرزی نەتەوەیی نێوان کوردستانیانە

بارەگای بارزانی: بەهاناوە چوونی لێقەوماوانی چەمچەماڵ نموونەیەکی بەرزی نەتەوەیی نێوان کوردستانیانە

جار بینراوە: (1.0K)

-

بارەگای بارزانی سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ئەو كەس و لایەنانە كردووە كە بەهانای زیانلێكەوتووان و لێقەوماوانی چەمچەماڵەوە چوونە و یارمەتیان داون.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و روودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، رێکخراوەکان و هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوەیان دا”.

دووپاتیشیكردەوە، “لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان انە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە و هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 2,557 📊 Click Here