باره‌گای بارزانی: هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر دژی ژێرخانی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقه

–
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر دژی ژێرخانی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقه، ده‌شڵێت: “كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی جددی و عه‌مه‌لی هێرشه ناڕه‌واكان بگیرێته‌به‌ر”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه گزۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر”.
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: “ئه‌م هێرشه دژی ژێرخانی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌موو هاووڵاتیانه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێشتریش ئه‌و جۆره هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی سه‌ر هه‌رێم زۆرجار ئیدانه كراون به‌ڵام ته‌نیا ئیدانه بووه و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌راندا هیچ ئیجرائاتێك نه‌كراوه و ئه‌و هێرشانه دووباره بوونه‌ته‌وه”.
باره‌گای بارزانی راشیگه‌یاندووه كه “كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژی و هێرشه ناڕه‌وایانه‌دا هه‌نگاوی جددی و عه‌مه‌لی بگیرێته‌به‌ر و كۆتایی پێ بهێندرێت و ئه‌نجامده‌رانیان سزا بدرێن”.















Post Comment