بارزانی: شەهیدکردنی هاوڵاتیی بێ تاوانی هەرێم ئەوپەڕی تاوانكاریی و زوڵمە

بارزانی: شەهیدکردنی هاوڵاتیی بێ تاوانی هەرێم ئەوپەڕی تاوانكاریی و زوڵمە

جار بینراوە: (229)

-

مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا
لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاونیشتمانی لە گوندێکی هەولێر دەڵێت، “ئەوپەڕی
تاوانكاری و زوڵمە“.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان لەپەیامەکەدا دەڵێت، “هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە
بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی رقێكی كوێرانە
.”

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و
دلۆڤان

شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی
ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان
لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە
ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ
پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە
.

شەهید بوونی ئەو دوو
هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی
خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد
بكات
.

شەهیدکردنی هاووڵاتیانی
سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە. ئیرادەی گەلی
کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی
کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە
.

مەسعود بارزانی

7ی نیسانی 2026

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 799 📊 Click Here