باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه

–
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی بارانبارینی زستانه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه .
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه ناوبه‌ناو ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه”.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: “له ناوچه شاخاویه‌كانی به‌رزتر له 1800 مه‌تر ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان بارانبارین به‌زۆری دره‌نگانێكی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی یان شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه به‌شێوه‌ی لاواز و ناوبه‌ناو ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی شه‌ممه زیاتر ده‌بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت”.
سیروان ساڵح پێشبینی بڕی بارانبارین له گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه كردووه “ناوچه‌كانی باشووری گه‌رمیان ( 3 تا 5 ملیمه‌تر)، ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی گه‌رمیان ( 5 تا 10 ملیمه‌تر) و ناوچه‌كانی باكووری گه‌رمیان ( 7 تا 12 ملیمه‌تر)”.
سه‌باره‌ت به ناوچه كوێستانییهكانیش باس له‌وه ده‌كات كه “سبه‌ی به‌زۆریش ئێواره ناوبه‌ناو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌مه كۆتایی دێت”.
سیروان ساڵح پێشبینی بڕی بارانبارینی به‌م شێوه‌یه كردووه:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ( 8 تا 12 ملیمه‌تر).
پارێزگای سلێمانی ( 10 تا 18 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ( 10 تا 20 ملیمه‌تر).
پارێزگای هه‌ولێر ( 8 تا 15 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی سۆران ( 12 تا 25 ملیمه‌تر).
پارێزگای دهۆك ( 15 تا 20 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی زاخۆ ( 15 تا 20 ملیمه‌تر).















Post Comment