(ئەیلول بۆ گەل بو یان بۆ بنەماڵەکان؟)

(ئەیلول بۆ گەل بو یان بۆ بنەماڵەکان؟)

جار بینراوە: (1.2K)

سەرکردایەتی جوڵانەوە چەکدارییەکەی ئەیلول و سامانی ئێستای نەوەکانیان …

جوڵانەوەی چەکداری ئەیلول ١٩٦١-١٩٧٥، کە بەشێک بە شۆڕشی ئەیلول ناویدەبەن، (مەلا مستەفا بارزانی، ئیبرایم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی) سێ کارەکتەری و ڕابەری بوون.

ئیبرایم ئەحمەد لە کتێبی (دادگای مێژوو) لە لاپەڕە ١٣٤ دا دەنوسێت:(جگەلەوشتومەکانەی مەلامستەفاشاردبوونییەوەلەناویشیاندابیست ملێۆن دولارهەرشتێکمان هەبوو)”بیست ملێۆن دۆلاری ئەمریکی (لە ساڵی ١٩٧٥ کەبەهای دینارزۆر بەرز بوە، نزیکەی حەفتا ملێۆن دیناری ئەوکاتی کردووە) بە مەزەندە بەهای کڕین و سەرمایەگوزاری زەبەلاحی زۆری هەبووە، کەدەبێت برابێتە ئەمریکا و ئەوروپا و هەربەوجۆرەش خەرجکرابێت؟

ئێستا نەوەکانی ئەو سێ کارەکتەرە، تەنیا ئەوانەیان لە ڕوکاری شانۆکەدا دیارن (مەسعود بارزانی و نەوەکانی، ئێدریس بارزانی و نەوەکانی، نەوەکانی سابیر بارزانی،

کوڕانی تاڵەبانی، کچ و کوڕ و زاواکانی ئیبرایم ئەحمەد)جگە لە هەڵگرانی پاشناوی بارزانی و تاڵەبانی.

پێویستەبوترێت، هەرچی پۆستی بەغدا و هەرێمە هەر لە سەردەمی ڕێککەوتنی ئازارەوە تا ئێستا بە گشتی بۆ ئەمان بووە.

با کەسێک سەرپێییانە سەروەت و سامانی ئەمانە حساببکات بزانیین چەندە؟ ئەگەر ١٩٧٥ بیست ملێۆن دۆلار بوبێت، دەبێ ئێستا چەندبێت؟ ئەی ئیبرایم ئەحمەد کە ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت ئەو کات و دوای ئاشبەتاڵ پارەی جوڵانەوەکەی بردووە، ئەی ئێستابۆزاواونەوەکانی خۆی چی بڵێیین و چەندیان هەیە و چارەنووسیان بەکوێ دەگات؟

کەسێک بۆمان حساببکات سەرمایەی کۆمپانیاکانی (کار،نۆرس لایت، کۆڕەک، ئانزۆ، جگەلەکۆمپانیاکانی پارتی ویەکێتی …) چەندن؟ ئەی تێچوی مانگانەی میدیای نەوەکانیان (کوردستان24، ڕوداو، ئاڤا، کەناڵ8، دەزگای میدیایی کوردسات، کۆباس، bmc، پۆلەتیک، ڤار … سەدان پەیج و وێب تیڤی دیکە، دەبێت مانگانە چەندبێت و لەکوێوە دابینبکرێت؟

کوردوتەنی: دەستم لە هەویرە هەر ئەوەندەم لەبیرە.

با بەخێرایی سەیری تەنیا موڵکە دیارەکانی ان

بکەین: هەمو هاوینەهەواری سەری ڕەش، دەباشان ٨١٦ دۆنم، لەی کۆتایی بانگەشەشدا بافڵ بۆکۆبانی کوڕی ئاشکراکرد سلێمانی شاری تاڵەبانییە. ماڵی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی نزیکەی ٤٠٠ دۆنم، دەیان شوێنی ئاشکرا و نادیاری دیکە، کە موڵکی ئەوانەیە، کە لە شانۆکەدا دیارنیین یان کەم دیارن!

ئەمە پەڕیوەتەوە بۆ ئەوانی تریش وەک (گردی زەرگەتە و گردەکەی ماڵی پارێزگاری کۆنی سلێمانی)

بڕوانن وبزانن

نەوەکانی ئێستای ئەو سێ کارەکتەرە پۆست و کاریان چییە و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش چی دەکەن و چۆن نیشتمان جێدێڵن، گەنجانێکیش کە نیشتمانیان جێنەهێشتوە و لە دەرەوەی بازنەی ئەوانن، هەمان چارەنوسی (شیروان شێروانی، ئاری چایچی، ڕێکار و….)ی چاوەڕوانیانە!

جوڵانەوەی ئەیلول و ئەو سێ کارەکتەرە یە بە داهێنانی کلتوری جەلالی و مەلایی، بە کرداری باشوریان بۆ دو ئەمارەت، دو زمان، دو جوگرافیا دابەشکردووە، بەمەش گەورەترین خزمەتیان بە دوژمنانی کورد کردووە، بەوەی کۆتاییان بەیەکگرتویی گەلی باشور هێناوە،هەردووپارتخێڵیش لە هەمو قەیرانە (دارایی، سیاسی، جڤاکی، ئەخلاقی)یەکانی هەرێم بەرپرسن.

بە ڕاستی هەقی خۆیەتی بپرسین ئەمانە بۆخۆیان تێکۆشان یان بۆ خەڵک؟ بە ئەنجامی جوڵانەوەکە و ئێستای نەوەکانیان دەردەکەوێت تەنیا بۆ خۆیان کردویانە و لە ڕوی دابینکردنی ژیانی نەوەکانیانەوە باوکێکی زۆرباشبوون.

تۆش ئەی هەڤاڵی دەنگدەر لە پێناوی بەرژەوەندییەکی زۆر بچوک یان کاتی یان دەستخۆشییەک یان خوێن و بابەتی تر بڕۆ ملپێچ بگۆڕە، هەڵپەڕە، متمانە بە زەرد و کەسک بکەوە.

هەر بە ڕاستی ئەوانەی بەردەوامی بەم مۆدێلەحوکمڕانییە بنەماڵەییەدەدەن هەرگیز بیردەکەنەوە؟ئایاپێویست نییەگومان لەخۆیان بکەن؟

د.شێرکۆحەمەئەمین

بابەتى تر

👤
Live: 114 Today: 334 📊 Click Here