×

ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت چی ڕوودەدات ؟

ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت چی ڕوودەدات ؟

جار بینراوە: (7.2K)

کاوان عەلی قادر

لەهەموو وڵاتێکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو خاوەن شارستانێتی لەجیهاندا ،
یاسا بۆ هەموو شتێک و بۆ هەموان هەیە
لەبەر ئەوەی دروستکردن و بنیات نانی هەر وڵاتێک بە کۆمەڵێک یاسا و نیظام دەچێتە پێشەوە ،

ئایا ئێمە یاسامان بۆ چیە ؟
بۆچی دەبێت یاسا سەروەر بێت ؟

لە ڕاستیدا یاسا ئەو بەرگەیە کە لەلایەن بڕیار دەر یان ئەو کەسانە ی داڕێژەری چەند بیرۆکە و مەنهەجێکن ئەویش لە ئەزمونیان لەهەڵەو کەم و کورتیەکان دەست دەکەن بە دانانی بەرنامەتەک کە بۆ باشترکردن و سەلامەتی و بەرەو پێشبردنی دنیا و ئاسانکردن ژیان بۆ ئینسانەکان دەستەبەر بکات بێ جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەزو ئاین

هەر مرۆڤێک خاوەنی ئایدیایەک و شێوازێکی ژیانی تایبەت بە خۆیەتی هەبوونی یاساش بە بڕوای من لە ڕێکخستنەوەی کەلێنەکانی هەموو تاکێکە کە لەگەڵ کۆمەڵگا بۆ بنیات نانی ژیانێکی دادپەروەر ….

ئایا ئێمە خاوەنی یاسایەکی دادپەروەرین بۆ وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان ؟
کە تاکەکان بەختەوەر بوو بن لە یاسا و نیضام کە لە لایەن حوکمەتەوە دەستەبەر ئەکرێت،
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بێگوومان ئەڵێم نەخێر !!

بۆچی وڵاتانی پاشکەوتوو هیچ یاسایە بۆ دەرەبەگ و بە ناو مەسئول و کاربەدەستان و دواتر کۆیلە و جاشەکانیان نیە ،
لە کاتێکدا خۆیان تێکدەری ئارامی و ئاسایشن وڵات دەکەن بە بەشێک لەگەمەی خۆیان و نەوەکانیان
ئایا لەچ دەستورێکی ئێستا دا هەیە کە دەبێت دەسەڵاتی وڵاتێک لە باوک بۆ کوڕ و نەوەکانی بگوازرێتەوە
ئایا ئەمە یاسایە یاخود ئەتوانرێ بەمە بوترێت یاسا ؟!
بێگومان ئەمەش هەر نەخێرە

یان بە پێی مەزهەب و خێڵ و ناوچەگەرایەتی نێوان هەموو ئایدیایەک دابمەزرێت ؟

چۆن دەبێت هەموو جۆرە هێزێک بدرێتە هەموو خێڵ و بە ناو مەسئولێک و بە ناو بەرپرسێک کە بێ باکانە لەسەر میلەتی بێ پشتووپەنا خۆیان تاقی بکەنەوە ،
ئایا لە ئەنجامی نەبوونی یاسایە!!!
بۆ دەسەڵاتداران یاخود بەربەریەتی بنەماڵەکانە بۆ ڕێزگرتن لەیاساو یاساکان

ئێستا بەم قسەیەو بەم پێیە یاسا لە کوردستان بۆ چینی هەژاران هەیەو لەسەریشی جێبەجێ ئەکەن
بەڵام بۆ حیزبەکان
بۆ سەرۆکی حیزبەکان
بۆ وەزیرو گزیرو ڕاوێژکارەکان
تەنانەت بۆ لایەنگران و دەنگدەری خۆشیان
نەیاسا هەیە
نە حساب بۆ یاسا ئەکەن

کەواتە ئەبێ بڵێن یاسای خێڵ یاخود یاسایی بیابانی بنەماڵە حکومڕانەکان

بابەتى تر

👤
Live: 29 Today: 94 📊 Click Here