ئەگەر لە من دەپرسن خەتای کێیە موچە نادرێت
شایەن لوقمان وەهاب
من لە وەڵامدا دەڵێم: میللەت … جاری دووەمیش دەڵێم: میللەت، جاری سێیەمیش دەڵێم: میللەت ئەنجا جوارەم جار دەڵێم: دەسەڵات
بەداخەوە کە دەڵێـم ئەم دەسەڵاتە هەڵقوڵاوی عەقڵی کوردییە، چونکە کورد دەڵێت: ئەوەی خۆم دەخۆم ئەوەی تۆش بۆ خۆم
یەکێتی و پارتی لەدوای گەڕانەوەیان لە شاخ بە پێڵاوی لاستیکەوە ، هەموو خیانەت و تاوانێکیان کردو هیچ دادگایەك لێی نەپرسینەوە،لە دزینی سەرخان و ژێر خانی وڵات (۳٠) و ئەوەنە ساڵە لەخێروو بێری ئەموڵاتە دەبەن هەر گیرفانیان پڕ نەبوە
ئێستاش میلەتی برسی داوای موچە دەکات کورد دەڵێت ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش
ئەوانیش لەدوای ئەوەی ئامادەنین کە داهاتی ناوخۆو نەوت و قوت و پارەی دزراوی ۳٠ ساڵەی میلەتی کورد بدەنەوە پێمان و بۆمان سەرف کەن زۆر بە بێ چاوو ڕوی . ڕوی ڕەشی خۆیان دەکەنە ڕوی سپی ئێمەو دەڵێن جارێ بەردەوامین لە سواڵ کردن لە حکومەتی ئێراقی هیچ پارەیەکیان پێنەداوین بۆتێر کردنی سکی برسی ئێوە میلەتیش بێدەنگە وەک ئەوەی ئێمە تێر بین و ئەوان برسیبن کەسمان ورتەمان لێوە نایەت
نازانم کەرامەت ئەوەندە بەری دڵ دەگرێ وا تا ئێستا میلەت بێدەنگە ؟
هیوادارم هەموو تاکێکی کورد لەخۆیەوە دەست پێبکات هۆشیار بێتەوە چیدی بێدەنگ نەبێت لە هەمبەر مافی ڕەوای خۆی دا















Post Comment