ئەو كارمەندانەی زانكۆی سلێمانی كە هەژماری منیان پڕنەكردووەتەوە مووچەكانیان راگیراوە

– محەمەد فاتیح
كارمەندێكی زانكۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، ئەو كارمەندانەی
لە زانكۆی سلێمانی دەوام دەكەن و پڕۆژەی هەژماری من_یان پڕنەكردووەتەوە مووچەكانیان
ڕاگیراوە.
محەمەد رەسوڵ، كە كارمەندێكی زانكۆی سلێمانییە بەی
راگەیاند، “پێمان راگەیاندراوە لەبەر ئەوەی فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من_مان پڕنەكردووەتەوە
بە فەرمانی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان مووچەكانمان ڕاگیراوە”.
وتیشی، “داوایان لێكردوین بڕۆین فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری
من پڕبكەینەوە تاوەكو مووچەكانمان پێبدەن، ئەگەر نا مووچەكانیان پێ نادرێت”.















Post Comment