ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

جار بینراوە: (4.1K)

-

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی یی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردو توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 50 Today: 2,222 📊 Click Here