ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

جار بینراوە: (1.6K)

_

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ڕۆژی 9ی 9ی 2025 ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە دارەكان لە ڕۆژی 2ی 9ی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتە ڕوو.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە بریتی دەبێت لە ڕاسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری).

لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 612 📊 Click Here