ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ کۆدەبێتەوە

_
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 10ـی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازبکات و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ لەلایەن وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و وەزیری داراییەوە دەخرێنەروو.















Post Comment