ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێدەکات

_
بڕیارە ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ رۆژی هەینی و شەممەش بەردەوامیی دەبێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە بەرهەمی هەناری جووتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرهەمیی دیکەی ناوخۆیی و کاری دەستی نمایش دەکرێن و جیاواز لە ساڵانی رابردوو بڕیارەی فێستیڤاڵەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بێت.
چاوەڕێدەکرێت بۆ ئەمساڵ 300 بۆ 500 هەزار گەشتیار روو لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بکەن کە ئەمەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیاران و زیاتر ناساندنی بەرهەمی خۆماڵی.



Post Comment