ئەمریکا: بەردەوام هانی بەغدا و هەولێرمان داوە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چارەسەر بکەن

ئەمریکا: بەردەوام هانی بەغدا و هەولێرمان داوە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چارەسەر بکەن

جار بینراوە: (3.9K)

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات، ئەمریکا بەردەوام هانی بەغدا و هەولێری داوە کە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عێراق-تورکیا چارەسەر بکەن.

تامی برووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئێمە بەردەوام هانی بەغدا و هەولێرمان داوە کە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عێراق-تورکیا چارەسەر بکەن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چارەسەرکردنی خێرای ئەم کێشانە، ئاماژەیەک دەبێت بۆ ئەوەی کە عێراق بەرژەوەندیی گەلەکەی دەخاتە پێشینەی کارەکانییەوە و پابەندە بە دروستکردنی ژینگەیەک کە تێیدا کۆمپانیاکان خواستی وەبەرهێنانیان هەبێت. هێنانەکایەی ئەم ژینگە لەبارە بۆ بازرگانی، پێویستی بە ڕێزگرتن لە بەندی گرێبەستەکان و دابینکردنی گەرەنتیی ئەمنیی پێویست هەیە.

جەختیشی کردەوە، نیشاندانی پابەندبوون بە پاراستن و پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستا گرنگە کە تێیدا هێرشە درۆنییەکان، بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک، کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانی دیکەیان لە هەرێمی عێراق کردووەتە ئامانج.

بابەتى تر

👤
Live: 149 Today: 2,036 📊 Click Here