ئەزبەنی فەرموو پیاسەیەک بەنێو کۆڵانە قوڕاوێکانی چەمچەماڵدا بکە، هەڤاڵ تۆشم لەبیرە.

ئەزبەنی فەرموو پیاسەیەک بەنێو کۆڵانە قوڕاوێکانی چەمچەماڵدا بکە، هەڤاڵ تۆشم لەبیرە.

جار بینراوە: (1.4K)

سەرباز فەریق أحمد

سەرۆکی ماوە بەسەرچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەی دەتەوێت سەردانی زیان لێکەوتوانی چەمچەماڵ بکەیت؟ گەر سەردانتکرد با قافڵەی ئۆتۆمبێلەکانت هێندە زۆر نەبێت، چونکە کۆڵانەکانی چەمچەماڵ پڕ لە قوڕو لیتەیە نابا ئۆتۆمبێلەکانت هێندە زۆربن پاکردنەوەیان لە دوایدا باری سەرشانی هاوڵاتیان قورستربکات و بووجەیەکی تایبەتی پێویست بێت گەر بتەوێت بەپارەی شوشتنەکەیان قەرەبووی دوو ماڵی پێ دەکەیتەوە ، تکایە تەنها بە دوو ئۆتۆمبێل سەردان بکە پێویستت بە پاسەوان نابێت ئەگەر تۆ سەروەکێکی نیشتیمانی بیت هاونیشتیمانێکانت دەتپارێزن .

جێگری حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵە ئۆتۆمبێلی سەدان هەزار دۆلاریەوە سەردانی شارەکەی کرد ، ئەو شارەی خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆرە و خۆی بێ بەشە لە داهاتەکەی ڕەنگە کاکی جێگر ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەداهاتی سامانی سروشتی چەمچەماڵ کڕیبێت . بەهەرحاڵ ڕەنگە جەنابی جێگر ڕۆشتبێت لە هۆکاری ڕوودانی لافاوەکە بکۆڵێتەوە ، یاخود ویستبێتی لێپێچینەوە لە یەکە ئیداریەکانی شارەکە بکات ، ئەم ڕووداوە جەنابی جێگریش شایەن بە بەلێپێچینەوە دەکات ، بەڵام ئەو گوێی لە دووعای ئەو گەنجە گەرمیانیە بوو کە بە دڵی پاکەوە گوتی ( خۆمان سەلامەتین یارەبی ئێوەش سەلامەتبن ) بڕوابکەن دڵی خۆش بوو ، بەڵام ویژدانی نەجوڵا بڵێت ئێمە خاوەن مڕۆڤی لەم شیوە دڵ پاکەین ئەم هەموو خیانەت و ناعەدالەتیەیان بۆ بەرامبەر دەکەین تاکەی خۆمان لە بەرزیدا بژین و هاوڵاتیانمان لەڕێگەی ڕێڕەوی لافاودابن  .

هەڤاڵ بیرێ بکەرەوە من لە ژمارە نازانم ، بەڵام ڕەنگە داهاتی یەک ڕۆژی کێڵگەی کۆرمۆر بەسبێت بۆ قەرەبوویی زیان لێکەوتوانی لافاوەکە . 

ئەوەش دەزانم لەگەڵ کاکی سەری ڕەش دا ئێستا بیرتان لای ئەوەیە دەبێت حکومەتی عێراقی هاوکارێکانی چی بێت ، تیمێکی بۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سوودمەندی یەکەم کۆمپانیاکانی خۆتان بێت و خۆتان وەک خاوەنی ئەو هاوکاریانە پیشان بیەن وەکو خێرێ دابەشی سەر لێقەوماوانی لافاوەکەی بکەن .

سوپاستان دەکەم و بشبورن خێرخوازان ئێمەی هاوڵاتی هەردەم قەرزاری ئێوەین . وادەبینین ئەوە ئێوەن ئەو شارەتان جێ نەهێشتوە ، ئەوە ئێوەن نانی گەرم و جێگای گەرم دەگەیەننە هاوڵاتیان تکام وایە وەک هەمیشە دواکاری هاوڵاتیانی خۆتانتان لەپێش چاوبێت بەدەم داوای کەم پینەکانەوە بچن و ببەخشن ، خودا دڵسۆزانی نیشتیمان هەمیشە سەرکەوتووبکات .

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 91 📊 Click Here