ئەحمەد شەرع بۆ مەزڵوم عەبدی: فڕێدانە خوارەوەی کچە شەڕڤانەکە بەهۆی ئەوەوە بوو کە باڵەخانەکە قادرمە و پەیژەی نەبووە

ئەحمەد شەرع بۆ مەزڵوم عەبدی: فڕێدانە خوارەوەی کچە شەڕڤانەکە بەهۆی ئەوەوە بوو کە باڵەخانەکە قادرمە و پەیژەی نەبووە

جار بینراوە: (1.6K)

-

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی هەڵدانە خوارەی کچە شەڕڤان “دەنیز عەفرین” چەند گفتوگۆیەکی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدەی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی 19ی ئەم مانگە لەکاتی دانوستان و گفتوگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە شام ئەنجامیانداوە.

گفتوگۆکە بەم شێوەیەبووە:

مەزڵوم عەبدی بۆ ئەحمەد شەرع: چۆن دەتوانین هێزەکانمان تێکەڵی سوپای سوریا بکەین، لە کاتێکدا ئێوە کچە شەڕڤانێکی ئێمە “دەنیز عەفرین”تان لە دوای شەهید کردن لە باڵەخانەکە خستە خوارەوە و چەکدارەکانیشتان کەیان بڵاوکردەوە؟

ئەحمەد شەرع: ئەو کچە قەناس بەدەست بوو، ئینجا لەناو باڵەخانەکەدا قادرمە و پەیژە نەبوو تا تەرمەکەی بێننە خوارەوە بۆیە چەکدارەکەمان ئەو کچەی فڕیدایە خوارەوە.

مەزڵوم عەبدی”بەسەرسوڕمانەوە”: واتە لە هەر شوێنێک کە نەتانتوانی تەرمێک بێننە خوارەوە، لە باڵەخانەیەکەوە تەرمەکەی فڕێدەدەن و لەخوارەوەش ی دەگرن؟

ئینجا مەزڵوم عەبدی، ڕوودەکاتە وەرگێڕەکەی «تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ئەمریکا و پێی دەڵێت: ئەم گفتوگۆیە وەکو خۆی بۆ مستەر باراک وەربگێڕە.

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 2,136 📊 Click Here