ته‌مموز 20, 2025

دەربارەی کۆیباس

کۆیباس پلاتفۆرمێکی میدیایی تەواو سەربەخۆیە کە لە ٢١/٠٧/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی دامەزرا. ئێمە بە تەواوی بێلایەن و سەربەخۆین لە هەموو کارەکانماندا و هیچ کام لە لایەنە سیاسی یان حیزبییەکان کاریگەریان لەسەر ڕێکارەکانمان نییە.

ئەرکی سەرەکی کۆیباس بریتییە لە ڕاگەیاندنی هەواڵە گرنگەکان و شیکردنەوەی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد و جیهانى. ئێمە هەوڵدەدەین ڕاستی و ڕوونی بپارێزین و دەنگی گەلی کورد بین.

سەربەخۆیی دارایی

کۆیباس بە شانازییەوە ڕادەگەیەنێت کە تەواو سەربەخۆیە لە ڕووی دارایییەوە. پشتگیری داراییمان لە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانى کوردستان و نوسەران وەردەگرین. هیچ کام لە حیزبە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان هیچ جۆرە پشتگیری داراییمان ناکەن .

ئەم بنەمایە داراییە سەربەخۆیە دڵنیایی دەدات کە کۆیباس بتوانێت بە ئازادی و بەبێ هیچ کاریگەری دەرەکی کاربکات و بڕیار بدات. ئێمە تەنها بەرپرسیارین لەبەردەم خوێنەرانمان و ئەو بنەما ئەخلاقی و پیشەییانەی کە پەیڕەویان دەکەین.

ئامانج

لە ڕێگەی تیمێکی پسپۆر و بەئەزموونی ڕۆژنامەوانانەوە، کۆیباس هەوڵدەدات شیکردنەوەی قووڵ و زانیاری پێویست بۆ خوێنەرانی دابین بکات. ئێمە بڕوامان وایە کە ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و بەرپرسیارانە یەکێکە لە بنچینە سەرەکییەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

هاوکاری و متمانەی ئێوە، خوێنەرانی بەڕێز، هێزی سەرەکی بەردەوامی و گەشەسەندنی ئەم پڕۆژە میدیاییە سەربەخۆیە.

بەشی ڕا و بۆچوون

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو وتارانەی لە بەشی “ڕا و بۆچوون”ی پلاتفۆرمەکەماندا بڵاودەکرێنەوە، بیروڕا و بۆچوونی نووسەرەکانە و نوێنەرایەتی کۆیباس ناکەن. ئێمە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی بۆچوونەکان ڕێزلێدەگرین هەوڵدەدەین فەزایەکی گونجاو بۆ هەموو ئاراستە فکرییەکان دابین بکەین.

Copyright © All rights reserved For Koibas