ئێران و ئەمریکا: هاوبەشی لە دوژمنایەتی و تەواوکاری لە ستراتیژدا

ئێران و ئەمریکا: هاوبەشی لە دوژمنایەتی و تەواوکاری لە ستراتیژدا

جار بینراوە: (9)

لە
مێژووی یە نێودەوڵەتییەکاندا، زۆرجار ململانێیەکی توند لەسەر شانۆ، تەنها
پەردەیەکە بۆ داپۆشینی جۆرێک لە “تەواوکاریی بەرژەوەندییەکان” لە پشت پەردەوە.
کاتێک سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، دروشمی “مەرگ بۆ ئەمریکا” و گەمارۆ
ئابوورییەکان وەک جەنگێکی بێ کۆتایی دەردەکەون، بەڵام ئەگەر بە چویلکەی
“پراگماتیزم” سەیری دەرەنجامەکان بکەین، دەبینین ڕژێمی ئێران گەورەترین
خزمەتی ستراتیژی بە مانەوە و بەهێزبوونی هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردووە.

١. ئێران؛ پاساوی
“پاراستن” و مۆتەکەی مانەوە

بۆ
ئەوەی ئەمریکا وەک “جەمسەری تاقانە” لە ناوچەیەکی پڕ بایەخی وەک ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا بمێنێتەوە، پێویستی بە بوونی “دوژمنێکی مەترسیدار” هەیە. ئەگەر
ئێران وەک هێزێکی هەڕەشەکەر لەسەر وڵاتانی عەرەبی و ئاسایشی وزە نەبێت، واشنتۆن هیچ
پاساوێکی لۆژیکی و سیاسی بۆ مانەوەی بنکە سەربازییە زەبەلاحەکانی لە قەتەر، بەحرەین،
کوەیت و سعوودیە نامێنێت. ئێران بەو سیاسەتە فراوانخوازییەی پەیڕەوی دەکات، شەرعیەت
دەداتە ئەوەی کە ئەمریکا وەک “پارێزەری تاقانە” لە ناوچەکەدا خۆی بسەپێنێت
و وڵاتانی ناوچەکەش هەمیشە لە دڵەڕاوکێی ئەمنیدا بهێڵێتەوە.

٢. گۆڕینی “سەرمایەی عەرەبی”
بۆ “پیشەسازیی چەکی ئەمریکی”

وڵاتانی
کەنداو لەم دوو دەیەی دواییدا خەریکی گەشەیەکی ئابووریی بێوێنە بوون؛ پڕۆژەی گەورەی
وەبەرهێنان و گۆڕینی ئابووری بۆ کەرتی گەشتیاری و تەکنەلۆژیا. ئەمە مەترسییە بۆ سەر
هەژموونی ئەمریکا، چونکە سەربەخۆیی ئابووری دەبێتە هۆی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی. لێرەدا
ڕۆڵی ئێران دێتە کایەوە؛ هەر کاتێک ئەم وڵاتانە هەنگاوێک بەرەو سەربەخۆیی یان نزیکبوونەوە
لە جەمسەرەکانی وەک چین بنێن، پریشکێکی ئاگری ململانێکان (وەک هێرش بۆ سەر دامەزراوە
نەوتییەکان یان تێکدانی کەشتیڕانی) وایان لێدەکاتەوە بگەڕێنەوە ژێر چەتری پاراستنی
ئەمریکا. ئەنجامەکەش دیارە: وڵاتانی ناوچەکە ناچار دەبن لەبری وەبەرهێنان لە پیشەسازیی
مەدەنی، ملیارەها دۆلاری کاش بدەن بە کڕینی سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا. ئێران بەم
کارەی، گەورەترین بازاڕی بۆ پیشەسازیی چەکی ئەمریکا مسۆگەر کردووە.

٣. ٧ی ئۆکتۆبەر: دیارییەک بۆ
ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل

لە
کاتێکدا ئیسرائیل لە ناوخۆدا لە لێواری داڕمانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بێوێنەدا
بوو، هێرشەکەی حەماس (کە وەک باڵێکی سەربازیی ئێران دەبینرێت) هەموو هاوکێشەکانی گۆڕی.
ئەم شەڕە گەورەترین خزمەتی بە “بنیامین نەتانیاهۆ” و ڕەوتی ڕاستڕەوی
توندڕەو کرد بۆ ئەوەی: پڕۆژەی
“دەوڵەتی فەڵەستینی” و چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ چەندین دەیەی تر لەبار ببەن.

شەرعیەتی
نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن بۆ وێرانکردنی تەواوەتیی ژێرخانی غەززە و دووبارە داگیرکردنەوەی.

تەواوی
سەرنجی جیهان لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل و لاوازیی سوپاکەی لابدەن بۆ سەر
“شەڕی بوون”.

٤. داتەپاندنی ئابووریی ناوچەکە
و “پشێویی بەڕێوەبراو”

ستراتیژیی
ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەسەر بنەمای “پشێویی بەڕێوەبراو” (Managed Chaos) کار دەکات. ئێران بە
دروستکردنی هێزی میلیشیایی لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، ژینگەیەکی وای دروست
کردووە کە گەشەی ئابووریی ڕاستەقینە تێیدا مەحاڵە. کاتێک ناوچەکە لە دۆخی “نە
شەڕ و نە ئاشتی”دا بێت، وەبەرهێنانی ڕوو لە کەمبوون دەکات و تەنها ئەمریکا
دەبێتە “ناوبژیوان” و بڕیاردەری کۆتایی. ئەمە ڕێگرێکی گەورەیە لەبەردەم
چین کە دەیەوێت لە ڕێگەی “ڕێگەی ئاوریشم”ەوە ئابووریی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ
بکات.

٥. یاریی هاوسەنگی: ئەمریکا
بۆچی کۆتایی بە ئێران ناهێنێت؟

پرسیاری
جەوهەری ئەوەیە: ئەگەر ئێران ئەوەندە مەترسیدارە، بۆچی ئەمریکا بە زەبری هێز کۆتایی
پێ ناهێنێت؟ وەڵامەکە سادەیە: نەمانی ڕژێمی ئێران واتە نەمانی “مۆتەکەیەک”
کە وڵاتانی عەرەبی پێ دەترسێنرێت. نەمانی ئێران واتە:

دابەزینی
چاوەڕواننەکراوی فرۆشی چەک.

سەرهەڵدانی
هێزی عەرەبیی سەربەخۆ کە ڕەنگە چیتر گوێڕایەڵی واشنتۆن نەبن.

بۆیە
ئەمریکا “ئێرانییەکی لاواز، گەمارۆدراو و شەڕانگێز”ی دەوێت؛ تەنها ئەوەندە
هێزی هەبێت کە پشێوی بنێتەوە، بەڵام هەرگیز نەگاتە ئاستی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە یان
ڕووخانی تەواوەتی.

ئێران
بە ناوی “بەرگری و ئیسلام” و ئەمریکا بە ناوی “ئاسایش و دیموکراسی”،
پێکەوە یارییەکی ورد ئەنجام دەدەن کە تێیدا ئابووری، سەروەری و داهاتووی گەلانی
ناوچەکە دەبنە سووتەمەنی. ئەوەی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشکەشی ستراتیژییەتی
ی ئەمریکای کردووە، هیچ هاوپەیمانێکی نزیکی واشنتۆن نەیتوانیوە بەو کاراییە
ئەنجامی بدات. ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: ئێران نەک هەر دوژمنی ژمارە یەکی ئەمریکا نییە،
بەڵکو کاریگەرترین “مەقاش”ی ئەمریکایە بۆ لێدانی نەیارە ناوچەییەکان و
پاراستنی هەژموونی دۆلار و چەکی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

30/03/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

👤
Live: 106 Today: 1,500 📊 Click Here